دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارێـكی شـیعه‌كان له سامه‌ڕا و سه‌رهه‌ڵدانی كاری تۆڵه سه‌ندنه‌وه له دژی مزگه‌وتی سوونه‌كان له به‌غدا و چه‌ندین شوێنی دیكه، ڕه‌وشی عێراق ئاڵۆزتر
بوو. چاودێران مه‌ترسی خۆیان ده‌ربڕی له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شه‌ڕێـكی ناوخۆ.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسیـیه‌كانی عێراقـیـیه، به تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ توركیا.
ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م كاره بـبێـته مایه‌ی نه‌گه‌یشـتن به ئه‌نجامی دامه‌زراندنی حكومه‌تـێـكی نوێی عێراق؟ و ده‌رئه‌نجامه‌كانی چی ده‌بێت؟
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆنی ڕێـكه‌وتی 3 ئاداری 2006 میواندارێـتی دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رواری، نوێنه‌ری یه‌كـێـتی نیشتیمانی كوردستان له ئه‌ڵمانیا كردووه.
ده‌توانن گوێ له ده‌قی به‌رنامه‌كه بگرن له ڕێـگه‌ی كلیكی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.