سه‌رۆک بوش سه‌ردانی ئیسلام ئاباد ده‌کات به مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هاوکاری گرنگی نێوان هه‌ردوو وڵات له شه‌ڕی دژه تیرۆر و هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌وپێشچوونی ئابوری و سیاسی‌دا،.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی هه‌ینی له هندستانه‌وه به‌ره‌و پاکستان به‌ڕێ که‌وت. بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه، سه‌رۆک بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک په‌روێز موشه‌ره‌ف‌دا کۆببێته‌وه و به نیازیشه مێزگردێک له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگای پاکستانیدا ڕێک بخات تاوه‌کو به شیوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ووتوێژییان له‌گه‌ڵدا بکات.
له ڕۆژێک دوای ڕوودانی هێرشێکی خۆکوژی له که‌راچی، ئاسایشی ئیسلام ئاباد به ڕاده‌یه‌کی زۆر گه‌وره توند کراوه. له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، دیپلۆماتێکی ئه‌مریکی و سێ که‌سی تر و هێرشبه‌ره‌که کوژران.
له ڕه‌واڵ پندی نزیک ئیسلام ئابادیش، پۆلیس بڵاوه‌ی به‌و خۆپیشانده‌رانه کردووه که له دژی سه‌رۆک بوش و کاریکاتێره‌کانی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د خۆپیشاندانیان ساز کردووه.