هندستان و ئه‌مریکا گه‌یشتونه ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر په‌یمانێکی هاوکاری ناوه‌کی که بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه دانوستاندنی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
سه‌رۆک وه‌زیری هندستان، مانموهان سینغ و سه‌رۆک بوش له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له نیودلهی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یان بڵاوکرده‌وه.
به‌ڕێز بوش گوتی گه‌یشتن به‌م ڕێکه‌وتنه مێژووییه بۆ هه‌ردولا ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام بهڵێنیدا به‌وه‌ی که به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه کارده‌کات بۆ قایل کردنی کۆنگرسی ئه‌مریکا به‌م ڕێکه‌وتنه‌ی که بۆ هه‌ردوو وڵاتی هندستان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سودبه‌خشه.
سه‌رۆک بوش هانی هندستان و پاکستانیشی دا که ناکۆکی درێژخایه‌نی نێوانیان له‌سه‌ر ناوچه‌ی کشمیر چاره‌سه‌ر بکه‌ن. هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئه‌مریکی و هندستانیش بێ له‌م مه‌سه‌لانه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر کێشه‌کانی بازرگانی و کشتوکاڵیش کرد.
سه‌رۆک بوش په‌سنی دیموکراسیه‌تی هندستانی کرد و به نمونه‌ی وڵاتێکی فره لایه‌نی وه‌سف کرد که تیایدا ڕێز له ئازادی ئاینی و مافی مرۆڤ ده‌گیرێت.
به هه‌زاره‌ها که‌سیش له پایته‌ختی هندستان خۆپیشاندانیان له دژی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک بوش سازدا و یاسادانه‌رانی چه‌پڕه‌ویش له ده‌ره‌وه‌ی بینای په‌رله‌مانی نیشتمانی هندستاندا ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی.