ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
سه‌رۆك بوش سه‌ردانی هیندستان ده‌کات، ئه‌و وڵاته‌ی دانیشتوانه‌که‌ی پتر له ملیارێـك که‌سه و وه هه‌روه‌ها به گه‌وره‌ترین وڵاتی دیمو‌کراسی جیهانیش داده‌نرێت، سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌روه‌ك وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وڵاتی هیندستانیش چه‌ندین گروپی
نه‌ژادی و نه‌ریتی ئاینی جۆراوجۆری تێدایه.
هیندۆسه‌کان زۆرینه‌ن له هیندستاندا، هاوکات نزیکه‌ی 150 ملیۆن موسڵمان له‌و وڵاته‌دا هه‌ن. ئه‌م ژماره‌یه‌ش له زۆر له ژماره‌ی موسڵمانانی وڵاتانی تر زۆرتره بێجگه له ئه‌نده‌نوسیا و پاکستان. حکومه‌تی هیندستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی نه‌ژادی و ئاینیـیه‌ی به ڕوخساره‌وه دیاره. ده‌بینین سه‌رۆك کۆماری هیندستان موسڵمانه و سه‌رۆك وه‌زیره‌که‌شی سیغه، هیندستان نمونه‌یه‌کی باشی ئه‌وه‌یه که ده‌یسه‌لمێنێ چۆن ئازادی ڕۆڵی له پـێـکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵکدا ده‌بێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هانی هیندستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا کاربکه‌ن تا سوود له ئه‌زمونی هیندستان له دامه‌زراندنی دیمو‌کراسی فره‌لایه‌ندا وه‌ربگرن.
کارکردنی هیندستان له ئه‌فغانستاندا نمونه‌یه‌کی چاکی به‌ڵێنه‌کانی هیندستانه بۆ هێنانه کایه‌ی دیموکراسییه‌کان. هیندستان به‌ڵێنی به‌خشینی 565 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی به ئه‌فغانیه‌کان بۆ مه‌به‌ستی چاککردنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوریان و هه‌روه‌ها بۆ پشت به‌ستن به خۆیان داوه. هه‌روه‌ها له‌م دوایـیه‌دا هیندستان ڕایگه‌یاند بڕی 50 ملیۆن دۆلاری دیکه بۆ ته‌واوکردنی کاروباری دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی نیشتمانی ئه‌فغانی دابین ده‌کات. هیندستان ڕاهێنانی به کارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌فغانی کردووه، هه‌روه‌ها پـرۆگرامی هاوبه‌شیش بۆ ئه‌نجومه‌نی ڕابه‌رانی هه‌ڵبژێردراو داده‌ڕێژێت.
زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی 2005 ی شاری نیوده‌لهی که به ده‌یان که‌سی تیا کوژران، له‌و کاته‌دا بوون که هیندیـیه‌کان خۆیان بۆ گێڕانی جه‌ژنی دیوالی که فیستیڤاڵێکی هیندۆسه‌کانه و هه‌روه‌ها موسڵمانه‌کان خۆیان بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ساز ده‌دا.
ئه‌مڕۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هیندستان زانیاری له‌سه‌ر گومان لێـکراوانی تیرۆریست ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌مریکاییه‌کان و هیندییه‌کان له‌و ڕاستییه تێده‌گه‌ن فاکته‌ری گرنگی تێکشکاندنی تیرۆرستان به گۆڕینی بیروباوه‌ڕی قین و کینه به بیروباوه‌ڕی هیوا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
سه‌رۆك بوش ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هیندستان پـێـکه‌وه له پـێناو به‌ره‌و پـێشبردنی ڕه‌وتی سه‌ربه‌خۆیی کارده‌که‌ن.