به‌رپـرسانی ڕووسی و ئێرانی له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له سه‌ر
سه‌ودا كردنـێـك كه ڕێـگه به ئێران ده‌دات یۆرانیۆم له سه‌ر خاكی ڕووسیا بـپـیتێـنێت.
كاربه‌ده‌سـتێـكی ڕووسی بۆ ئاژانسی ئیتار تاسی ڕاگه‌یاند كه‌وا دانیشـتنه‌كان هیچ پـێـشـكه‌وتنێـكی به‌خۆوه نه‌دیوه كه مه‌به‌ست لێی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكه بۆ كێشه‌كه‌ی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی هاوبه‌شـدا، كاربه‌ده‌ستان گوتیان گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت له ژوانه‌كانی ئاینده‌دا.
ئێران له بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌زامه‌ندی خۆی پـیشـاندا به‌رامبه‌ر به پـێشـنیاره‌كه‌ی ڕووسیا. به‌ڵام دانوستانده‌ری گه‌وره‌ی ئێران عه‌لی لاریجانی، ڕۆژی چوارشه‌ممه له مۆسكۆ به په‌یامنێرانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی گوت، ئێران مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم بــپیـتێنێته‌وه له كارلـێـكه‌ره ناوه‌كـیـیه‌كانی خۆی.
له واشنتۆن گوته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئاده‌م ئێرلی ڕه‌خنه‌ی له‌و لێدوانانه گرت ، وه ده‌ڵێت ئه‌مه نیشانه‌ی جوڵه‌كردنه به‌ره‌و ئاڕاسته هه‌ڵه‌كه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئێران به هه‌وڵی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی لێ ده‌كات.