ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له عێراق بونه‌ته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 26 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 60 که‌سی دیکه.
یه‌کێک له هێرشه‌کان له ناوچه‌یه‌کی زۆرینه‌ی شیعه‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویداوه کاتێک ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک بۆته هۆی کوشتنی 23 که‌س.
هاوکات. کۆمه‌ڵێک چه‌کدار له باکوری عێراق ژماره‌یه‌کی دیارینه‌کراوی ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان فڕاندووه دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان کردۆته سه‌ر کاروانه‌که‌یان و به لایه‌نی که‌مه‌و دوو که‌س له‌و هێرشه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌م هێرشانه دوا به دوای ڕووداوه خوێناوییه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه هاتن که ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک بۆمب و ئۆتۆمبیل بوونه هۆی له ده‌ستدانی 68 که‌س له سه‌رانسه‌ری به‌غدا و زۆربه‌ی هێرشه‌کانیش له شوێنه ئاینیه‌کاندا ڕوویاندا.