سه‌رۆک بوش گه‌یشتۆته نیودلهی پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی پینج کاتژمێری بۆ ئه‌فغانستان کرد.
له میانه‌ی سه‌ردانه سێ ڕۆژییه‌که‌یدا بۆ نیودلهی، سه‌رۆک بوش ووتوێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی هندی دا ده‌کات و تیایدا سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوری و به‌رگرییه‌کان و ستراتیژی هاوکاری له‌گه‌ڵ هندستان‌دا.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌کرێت، سه‌رۆک بوش تیشکیش بخاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مۆرکردنی ڕێکه‌وتنامه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی سیڤیڵی له‌گه‌ڵ نیودلهی‌دا. سه‌رۆک بوش گوتیشی ئه‌و ڕێکه‌وتنه هێشتا کارکردنی له‌سه‌ر ماوه و باوه‌ڕناکرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئیمزا بکرێت.
سه‌رۆک بوش گوتیشی داوا له هندستان و پاکستان ده‌کات به‌رده‌وام بن له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوانیان و بگه‌نه ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێسه‌ی کشمیر.
سه‌رۆک بوش پێش سه‌ردانه‌که‌شی بۆ کابوڵ له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پابه‌نده به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان و دڵنیایه له‌وه‌ی که ئوسامه بن لادنی تیرۆریست ڕوبه‌ڕوی یاسا و دادوه‌ری ده‌کرێته‌وه.