ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه
ئه‌نفلۆنزای باڵنده به‌رده‌وامه له بڵاوبوونه‌وه. نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا، بولگاریا، کرواتیا، یۆنان، ئیتالیا، ڕۆمانیا، ڕووسیا، سڵۆڤینیا حاڵه‌تی نوێی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان ڕاگه‌یاندووه له باڵنده‌ی توشبوودا. وه به‌م دواییانه نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له نه‌یجیریا و ئێران دۆزرایه‌وه.
یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشییه له کۆتایی ساڵی 2003 دا له چین دۆزرایه‌وه. ڤایرۆسه‌که له‌وێوه‌وه بۆ که‌مبۆدیا و ئه‌نده‌نوسیا ولاوس و مه‌نگۆلیا و تایلاند و ڤێتنام و تورکیا بڵاوبوه‌وه. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له 160 که‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون به په‌یوه‌ندییان به باڵنده و په‌له‌وه‌ڕی نه‌خۆشه‌وه.
شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده به چه‌شنێك بگۆڕێت که له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی تر بگوێزرێته‌وه. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌رگرییان نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌م به‌رپابوونی نه‌خۆشییه به‌ره‌و په‌تایه‌کی جیهانی بڕوات، وه ببێته هۆی نه‌خۆش که‌وتن و مردنی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵك. له ساڵی 1918 دا، ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا زیاتر له 20 ملیۆن که‌سی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کوشت.
له مانگی یه‌کدا، له کۆنفڕانسێك دا له پکینی چین، ئه‌مریکا به‌ڵێنی زیاتر له 330 ملیۆن دۆلاری دا بۆ هه‌ڵمه‌تی جیهانی له دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده. باڵیۆز نانسی پۆڵ ده‌ڵێت یارمه‌تییه‌که به‌زۆری ده‌ڕوات بۆ وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، وه ده‌ڵێت به‌شێکی زۆری یارمه‌تییه‌که ده‌درێته پرۆگرامه‌کان و یارمه‌تی ته‌کنیکی.
له به‌یاننامه‌یه‌کی نوسراودا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یارمه‌تییه‌که به‌زۆری ده‌ڕوات بۆ بواره‌کانی ڕێگاگرتن و یارمه‌تی دانی ته‌کنیکی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌یان له‌سه‌ره. وه له چه‌ند ڕێگایه‌که‌وه به‌کارده‌هێنرێت، له‌وانه تاقی کردنه‌وه‌ی کوتان و ڕاهێنانی کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی.
سه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش له‌سه‌ر گیروگرفته‌کانی که به‌هۆی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵندهوهیه ده‌ڵێت، هیچ وڵاتێك ناتوانێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پشت گوێ بخات، وه هه‌موو وڵاتێك به‌رپرسیاره له دۆزینه‌وه و ڕاگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی.