عه‌ره‌بستانی سه‌عودی ده‌ڵێت ڕێبه‌ری تۆڕی ئه‌لقاعیده له وڵاته‌كه‌یان له نێو ئه‌وانه‌دا
بوو كه له شه‌ڕ و پـێـكادانه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش‌دا كوژران.
ڕۆژی سـێشـه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی سه‌عودی گوتی كه‌وا ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له وڵاته‌كه‌یان كوژرا له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه كه هه‌فتی ڕابوردوو هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی مه‌زنی ئه‌بقیقیان كرد كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی سه‌عودی.
كاربه‌ده‌ستانی سه‌عودی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه له هێرشـێـكی جیادا گومان لێـكراوی شه‌شه‌م ده‌ستـگیركرا و ئێسـتا لـێـكۆڵیـنـه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
لقی سه‌عودیـیه‌ی ئه‌لقاعیده ده‌ڵێت ئه‌و له پشتی هه‌وڵه هێرشـیـیه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابوردوودا بووه و سوێندیان خواردووه له داموده‌زگاكانی دیكه‌شی نه‌وتی سه‌عودیه بده‌ن.