سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌ردانی تورکیای کردووه تاوه‌کو ووتوێژ له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنێتی دامرکاندنه‌وه‌ی توندوتیژی تایفی له عێراقدا بکات.
به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری به نیازه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تورکیا، ئه‌همه‌ت نه‌جده‌ت سیزه‌ر و وه‌زیری ده‌ره‌وه، عه‌بدولا گول کۆببێته‌وه. پێشبینی ده‌کرێت، له کۆبونه‌وه‌کاندا ووتوێژ له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و ئه‌گه‌ری یارمه‌تی تورکیا بۆ دابینکردنی ئاو و ووزه بۆ عێراق بکرێت.
به‌ڵام، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕه‌خنه‌ی له به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری گرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ ئاگاداری کردنه‌وه‌ی هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م گه‌شته. به‌رێز تاڵه‌بانی ده‌شڵێت عێراق پابه‌ند نابێت به هیچ جۆره ڕێکه‌وتنێک که له ووتوێژه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی نێوان کاربه‌ده‌ستانی عێراقی و تورکیدا ئه‌نجام بدرێت.
تورکیا بانگه‌شه‌ی ئارامی له عێراقدا کردووه و هاوکات کاربه‌ده‌ستانی تورک ده‌ترسن له‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا سه‌رهه‌ڵبدات چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له باکوری عێراق و ئه‌وه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی کورده‌کانی تورکیاش دوای سه‌ربه‌خۆی خۆیان بکه‌ن.