یه‌كـێتی ئه‌وروپا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ناردنی یارمه‌تـیه‌كی گه‌وره بۆ
فه‌له‌سـتـینیـیه‌كانی كه دووچاری كـێشه‌ی نه‌بوونی دراو بونه‌ته‌وه له دوای بڕینی یارمه‌تی مانگانه كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ده‌ستیان ده‌گه‌یشت.
ڕۆژی دووشه‌ممه له برۆكسێل لێـپـرسراوی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كـێتی ئه‌وروپا، بینیتا فێرۆ والدنه‌ر به په‌یامنێرانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی گوت به چه‌ند به‌شـێـك نزیكه‌ی 142 ملیۆن دۆلار ده‌درێت به فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بۆ دابینكردنی پـێداویستـیه سه‌ره‌كـیـیه‌كانیان.
گوتیشی به‌شـێـك له‌و پاره‌یه ده‌درێت به ئیسرائیل له‌بری پاره‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه فه‌له‌ستینیـیه‌كان قه‌رزاریانن.
یه‌كـێـتی ئه‌وروپا، كه گه‌وره‌ترین به‌خشـێنه‌ره بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی، پشتیوانی له داواكانی ئه‌مریكا ده‌كات سه‌باره‌ت به حه‌ماس كه واز له توندوتیژی بهێنێت و دان به‌بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت.