وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتـیـنی
مه‌حمود عه‌باس ڕاگرت، ده‌ڵێت ناتوانێت هیچ ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشتی جێبه‌جێ بكات چونكه ئێسـتا گروپـی چه‌كداری حه‌ماس ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتـیـنـیدا گرتووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، تـزیـپـی لیڤنی به ڕادیۆی ئیسرائیلی گوت، له‌و كاته‌ی سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس حه‌ماسی ده‌ستـنیشان كرد بۆ پـێـكهـێنانی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتـیـنی ، ده‌سه‌ڵاتدارێـتی فه‌له‌سـتینی له لای ئیسرائیلـیـیه‌كان بووه به نایاسایی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئیسرائیل نایه‌وێت خۆی له دۆخـێـكدا ببینێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی میانڕه‌و بكات كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ده‌ستدا نه‌ماوه تا بتوانێت ڕێـكـكه‌وتنـی ئاشتی گه‌ڵاڵه بكات وه یان ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامانه‌ی كه ئێستا له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی وئیسرائیلدا هه‌یه بسـه‌پـێـنـێت.
لێدوانه‌كانی لیڤنی دووباره‌ی بیروبۆچونه‌كانی بوو كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ری بڕی له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێردراوی ئه‌مریكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌یڤد وێڵچ.