کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆنی ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێی ڕاگه‌یاندوون که‌وا به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ناوه‌ستێنێت.
ژاپۆن ده‌ڵێت مه‌نوچێر موته‌کی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، تارۆ ئاسۆی گوتووه که‌وا ئێران ناتوانێت ده‌ست له‌و توێژینه‌وانه به‌ردات.
ڕۆژی دووشه‌ممه، به‌ڕێز موته‌کی ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆنیدا سازداوه، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی ئێران گوتی گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیدا به‌و ئامانجه‌ی ئه‌م بن به‌سته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران په‌یدابووه، کۆتایی پێ بهێنرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ده‌ڵێت هێشتا هه‌ردوودڵه چونکه ئێران پێشتر له ڕێکه‌وتنه‌کانی سه‌باره‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆم په‌شیمان بۆته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیاش، سێرجی لاڤرۆڤ رۆژی دوشه‌ممه داوای له ئێران کردووه که‌وا به‌رنامه‌ی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم له‌ناو ئێران‌دا ڕابگرێت هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی وورده‌کارییه‌کانی بارودۆخه‌که ڕوون ده‌کاته‌وه.