نایجه‌ر ده‌بێته سێهه‌م وڵاتی ئه‌فریقا که ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی تیادا پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه.
تاقیگه‌یه‌کی ئیتالی تاقیکردنه‌وه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ک باڵنده و په‌له‌وه‌ری ئه‌فریقای خۆرئاوا ئه‌نجامداوه و ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌و باڵندانه هه‌ڵگری ڤایرۆسی کوشنده‌ی H5N1 بوون.
پێشتریش، وڵاتی نایجیریا و میسر ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له‌م مانگه‌دا ڕاگه‌یاند.
لێپرسراوانی پاکستانیش ده‌ڵێن مریشکیان دۆزیوه‌ته‌وه که دووچاری ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵگری ڤایرۆسی جۆری H5 بوون.
هاوکات، کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆنی دوو پزیشکی ئاژه‌ڵیان ده‌ستگیرکردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوودا، ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له کێڵگه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتی تۆکیۆدا شاردۆته‌وه. له‌وه‌ته‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش له ژاپۆن، زیاتر له دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار باڵنده سه‌ربڕاون.