به‌رپـرسانی عێراقی ده‌ڵێن له هێرشـێـكی گولـله هاوه‌ندا له به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 كه‌س كوژران و 47 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له كاتێـكدا كه ڕێبه‌رانی وڵاته‌كه داوای كۆتایی هـێـنان به‌و خوێن ڕشـتنه تایفه‌گه‌ریـیه ده‌كه‌ن كه له هه‌فته‌ی ڕابوردووه ده‌ستیـپـێـكردوه له پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارێـكی شیعه‌كان.
گولـله هاوه‌نه‌كان كه‌وتۆته گه‌ڕه‌كـێـكی شیعه نشین. له توندوتیژیه‌كی دیكه‌دا له به‌سره بۆمـبـێـك مزگه‌وتـێـكی شـیعه‌ی هه‌ژاندووه. له باقوبه‌ش چه‌ند چه‌كدارێـك ته‌قه‌یان به ناو كۆمه‌ڵه لاوێـكدا كردووه كه یاری تۆپی پـێـیان ده‌كرد و له
ئه‌نجامدا دووانیان لێ كوشـتون و 6 ی دیكه‌شیان لێ برینداركردوون. وه بۆمـبێـكی لاڕێـگا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌كوژێت.
ڕێـبه‌رانی نائاینی (عیلمانیـیه‌كان) عێراق ئه‌و توندوتیژیانه‌یان گوناهبار كرد و په‌یمانیان داوه یه‌كـێـتی نیشتمانی بـپارێزن، ئه‌م په‌یمانی یه‌كـێتییه هات به دوای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له دره‌نـگه كاتـێـكی شه‌وی شه‌ممه له به‌غدا به ئاماده بوونی سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری و ژماره‌یه‌كی زۆر له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و شـیعه و سـوونه ساز كرا.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز جه‌عفه‌ری له‌میانه‌ی قسه‌كه‌ی بۆ په‌یامنێرانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتی عێراق دووره له شه‌ڕی ناوخۆ. وه گوتیشی هه‌موو ئه‌و شـوێنه ئاینیــیانه‌ی كه له ته‌قاندنه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی مه‌زاری ئه‌لعه‌سكه‌ری شاری سامه‌ڕا ڕویدا حكومه‌ت چاكـیان ده‌كاته‌وه.
شایه‌نی باسه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌و كاته‌وه 200 كه‌س كوژرابن له‌و هێرشه تۆڵه سـه‌ندنه‌وانه‌دا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه كۆشـكی سـپـی ڕایگه‌یاند سه‌رۆك بوش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی به ڕێبه‌رانی گه‌وره‌ی عێراق كردووه و هانی دان به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشـه‌كه.