سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕووسی ده‌ڵێت پـێـشـنیاره‌كه‌ی ڕووسیا بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕووه به‌رده‌وامه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران هه‌یه، هێـشتا له سه‌ر مێزه‌كانی دانوستاندن ماوه‌ته‌وه.
سـێـرگی كرینكۆ، ئه‌م تـێبینیانه‌ی دا له پاش وتووێژه‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوشانه ئێرانیـیـه‌كه‌ی له تاران. ئه‌و به‌رپـرسه له سه‌ردانـێـكی سێ ڕۆژیدایه بۆ ئێران به مه‌به‌ستی پاڵ به پلانـێـكدا بنێت تا بتوانرێت پـیـتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی له ڕووسیا بكرێت له بری ئێران بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ری بكه‌ن تاران له‌و كه‌ره‌سه‌یه بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی كه‌ڵك وه‌رناگرێت.
وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا گومانیان هه‌یه كه ئێران له هه‌وڵی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانـگه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ده‌نـگیان دا له بۆ ڕه‌وانه‌كردنی ئێران له سه‌ر چالاكـیـیه ناوه‌كـیـیه‌كانی بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان .
ئاژانسی هه‌واڵی ئیته‌ر تاس ڕایگه‌یاند، كرینكۆ گوتویه‌تی ڕازیه له شـێوه‌ی دانوسـتاندنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، غولام ڕزا ئاغازاده، به‌ڵام باسی له هیچ ڕێـكه‌وتـنـێـك نه‌كرد.
شایه‌نی باسه ئێران له‌م دوایـیانه‌دا ده‌ستی كردۆته‌وه به پـیتاندنی یۆرانیۆم و سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتیـخوازانه‌یه.
بڕیاره جـێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، لوو گوۆزێنگ، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به‌جیا له تاران وتووێژ بكات.
ئه‌م گفتوگۆیانه ده‌كرێت پـێش كۆبونه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له 6 ی ئادار كه ڕه‌نـگه وا له ئێران بكات له‌سه‌ر چالاكـیـیه ناوه‌كیـیـه‌كانی ڕووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ببێت.