وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و هێزه عێراقیانه‌ی توانای به گژداچونه‌وه‌ی یاخیبوانیان هه‌یه زیادییان کردووه، به‌ڵام ئه‌و هێزانه ناتوانن بێ یارمه‌تی ئه‌مریکا شه‌ڕ بکه‌ن
پنتاگۆن ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی له ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت به ڕه‌وشی عێراقدا بڵاوکرده‌وه که پێشکه‌شی کۆنگرسی کردبوو.
پنتاگۆن ده‌ڵێت به‌تالیۆنه عێراقیه‌کان به پشتگیری سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان فه‌رمانده‌یی شه‌ڕه‌کان ده‌که‌ن و ژماره‌ی ئه‌م به‌تالیۆنانه له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا له 36 یه‌که‌وه بۆته 53.
به به‌راودکردن له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردووش‌دا، سێ له به‌تالیۆنه‌کانی له‌شکری عێراقی توانای شه‌ڕکردنیان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیانه هه‌بووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن ئێستا هیچ کام له‌و به‌تالیۆنانه توانای شه‌ڕکردنیان بێ پشتگیری ئه‌مریکا نیه.
به‌م شێوه‌یه‌ش، پنتاگۆن گومانی له کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق په‌یدا کرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت هێزه‌کانی عێراقی توانای وه‌رگرتنی به‌رپرسێتی ئاسایشی ووڵاته‌که‌یان نیه.