كاربه‌ده‌ستانی ڕووسی و چینی له تارانن بۆ وتووێژكردن له سه‌ر پـێـشنیارێـك كه له
ڕێـگه‌یه‌وه بتوانن تاران له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ری له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یهكـگرتووهكانهوه به هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌وه دوور ڕابگرن.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕووسی، سـێـرگی كرینكۆ، بۆ سه‌ردانـێـكی سێ ڕۆژی گه‌یشته تاران به مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌گه‌ڵ به‌رپـرسانی ئێران. پـێـشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه پاڵ به پلانه‌كه‌ی مۆسكۆوه بنێت تا بتوانرێت پـیـتاندنی یۆرانیۆم له ڕووسیا بكرێت له بری ئێران بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ری بكه‌ن تاران له‌و كه‌ره‌سه‌یه بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی كه‌ڵك وه‌رناگرێت.
بڕیاریشه جـێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، لوو گوۆزێنگ، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی وتووێژی تێروته‌سه‌ل بكات.
ئه‌م سه‌ردانانه پـێـش چه‌ند ڕۆژێـك دێت له‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرتی كۆتایی خۆی بدات به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
ئێران سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشتیخوازانه‌یه. وه به‌م دوایـیانه ده‌ستی كرده‌وه به پـیتاندنی یۆرانێوم.
بڕیاره پـشـكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بگه‌نه تاران. كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئاژانسه‌كه‌یان بانگـهێـشت كردووه و گوتوشـیانه زانیاریان ده‌ده‌نێ ده‌رباره‌ی پـرۆژه‌یه‌كی ئێران كه به خوێی سه‌وز ناسراوه، كه به بۆچوونی ئه‌مریكـیـیه‌كان پـه‌یوه‌ندی به دروستـكردنی سه‌ری ناوهكیـیهوه هه‌یه.