بۆمبێـک له‌ناو یه‌کێـک له مه‌رقه‌ده پـیرۆزه‌کانی موسوڵمانه شیعه‌کاندا ته‌قیوه‌ته‌وه. ئه‌م هێرشه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی سامه‌رادا ژماره‌یه‌ک پیاو به جلوبه‌رگی پۆلیسه‌وه ئاسایشی مزگه‌وتی عه‌سکه‌رییان له سامه‌را توند کردووه پێش ئه‌وه‌ی بۆمبه‌کان بته‌قێننه‌وه و ئه‌و مه‌رقه‌ده سه‌د ساڵیه وێران بکه‌ن.
موسوڵمانه شیعه‌کان له سامه‌را و به‌غدا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپـیشـاندانیان له دژی ئه‌م هێرشه و ژماره‌یه‌ک هێرشی تر له دژی مزگه‌وتی فه‌له‌ستینیه‌کان سازکردووه.
ڕێبه‌ری ئاینی باڵای شیعه‌کان ل عێراق، ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی ده‌ستپـێـکردنی پـرسه‌یه‌کی حه‌وت ڕۆژی ڕاگه‌یاند و داوای له خۆپیشانده‌ران کرد خۆیان له توندوتیژی دووربخه‌نه‌وه. هاوکات ڕێبه‌رانی باڵای ئاینی موسوڵمانه شیعه‌کانیش ڕه‌خنه‌یان له‌م هێرشه گرت و مه‌حکومیان کرد.
ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی داوای ئارامی و یه‌کێتی موسوڵمانان ده‌که‌ن له کاتێکدا که موسوڵمانه شیعه‌کان و سوننه‌کان و کورده‌کان هه‌وڵی ڕێکه‌وتنن له‌سه‌ر پــێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ.
به پـێی ده‌سه‌ڵاتداران له میانه‌ی ئه‌م هێرشه‌دا که‌س گیانی له ده‌ست نه‌داوه و ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک گومانلێـکراوییان ده‌ستگیرکردووه.