وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسڤڵد ده‌ڵێت كه‌وا كێشه‌ی نیه له‌گه‌ڵ بڕیاری حكومه‌تی ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به ڕێـگه‌دان به كۆمـپانیایه‌ك له ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كـگرتووه‌وه كۆنتڕۆڵی شه‌ش به‌نده‌ری ده‌ریایی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بكات. بڕیاره‌كه مه‌ترسیـیه ئاسایشیـیه‌كانی زیادكرد له نێوان هه‌ندێـك له ئه‌ندامانی كۆنگرس و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، به‌ڵام به‌ڕێز ڕامسڤڵد ڕۆژی سـێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، نابێت سـڵبكه‌ینه‌وه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتـیـیه‌كیان له تیرۆره‌وه تێوه‌ئاڵاون.
چه‌ندین له كه‌سایـیه‌تیه‌كانی میدیای ئه‌مریكی و ئه‌ندامانی كۆنگرس له نێویشیاندا ئه‌ندامـانی پارتی كۆماریش ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه دوو له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان كردبوو له ڕووداوه‌كانی یانزه‌ی ئه‌یلولی 2001 هاوڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كـگرتوو بوون. به‌ڵام به‌ڕێز ڕامسڤڵد گوتی، به بۆچونی من وڵات به‌رپـرس نیه له هه‌موو هاوڵاتیـیه‌كی ڕه‌سه‌نی به تایبه‌تی كاتێ هاوڵاتـیـیه‌كانی چه‌ند پاسـپۆرتێـكیان هه‌یه.
ڕامسڤڵد نیگه‌رانی ئه‌مریكـیـیه‌كانی له مه‌ترسـیـیه‌كانی تیرۆریزم به‌دیكرد. گوتی
هه‌روه‌ها وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رگری هاوبه‌شی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوودا هه‌یه و هاوكاریشی كردوین له جه‌نـگی دژ به تیرۆر. هه‌روه‌ها گوتیشی ئیمارات وڵاتـێكه به به‌رده‌وامی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و یارمه‌تیشی پـێـشكه‌ش كردوین له زریانه‌كه‌ی كاترینا و زۆر له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی سه‌ربازیمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوریشمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له هه‌مان كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئه‌فسه‌ری گه‌وره‌ی له‌شـكری ئه‌مریكی ژه‌نه‌ڕال پـیته‌ر په‌یس سـتایشی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووی كرد به‌وه‌ی هاوكاری سه‌ربازی فراوانی ئه‌مریكا ده‌كات، گوتی، په‌یوه‌ندی له‌شكر بۆ له‌شكرمان له‌گه‌ڵ ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كـگرتوو زۆر نایابه، ئه‌وان به‌نده‌ری ده‌ریای مه‌زنیان هه‌یه كه ده‌توانێت كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵـگره‌كانمان له خۆ بگرێت و هه‌روه‌ها ڕێـگه‌مان ده‌ده‌ن فڕۆكه‌خانه‌كانیان به‌كار بهێنین و ئاسمانیان بۆ فڕینی فڕۆكه‌كانمان به‌كار بهێنین و پشـتیوانی لۆجستیمان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش هاوكاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ مه‌شق پـێـكردنی فڕۆكه‌وانه‌كانمان و بۆ هه‌موو شـتێـك پرسیارمان لێ كردبن یان كارمان له‌گه‌ڵیاندا كردبێت سه‌لماندویانه هاوكارێـكی زۆر دڵسۆزن.
هه‌روه‌ها ڕامسڤڵد گوتی وڵاتان فێر ده‌بن كاتێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن باشه وخراپه‌ی هه‌یه. گوتیشی ده‌رگای وتووێژكردن كراوه‌یه وتاوانكردنی خه‌ڵك به گشتی ڕه‌نگه زیان به‌خش بێت، به‌ڵام له كۆتایـیدا ڕاســتـیـیه‌كان ده‌ر ئه‌كه‌وێت.