کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێرانی و روسی له مۆسکۆ ووتوێژ له‌سه‌ر پێشنیارێکی روسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران له‌گه‌ڵ خۆرئاوا دا ده‌کات.
به‌ڵام سێرجی لاڤرۆڤ ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له به‌های پێشبینیه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه هاوبه‌شه که‌م ده‌کاته‌وه که ئامانج له ئه‌نجامدانی، دڵنیاکردنه‌وه له‌وه‌ی ئێران ناتوانێت پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ به‌رنامه‌ی چه‌ک به‌کار بهێنێت. به‌ڕێز لاڤرۆڤ گوتی روسیا ده‌یه‌وێت هه‌رچ هه‌وڵێک له توانایدا هه‌بێت بیدات بۆ ڕێگه نه‌دان به به‌رزبونه‌وه‌ی ڕاده‌ی گرژی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش مه‌نوچێر موته‌کی هه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له بروکسل له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆبۆوه. یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هێشتا به ئومێدی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رکردنێکی دیپلۆماتین و نایانه‌وێت ئێران له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی جودا بکه‌نه‌وه.
ئێران خۆیشی هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه ده‌دات پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن. ی کۆببێته‌وه و بیر له سزادانی ئێران بکه‌نه‌وه‌ی به‌هۆی سه‌رپێچیکردنی یه‌کێک له خاڵه سهرهکیهكانی په‌یمانی ناوه‌کی که به پێی وڵاتانی خۆرئاوا ئێران ده‌یه‌وێت چه‌کی ناوه‌کی دروست بکات. پێشتریش له‌م مانگه‌دا، ئێران پیتاندنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی ده‌ست پێکرده‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی له ریاکتهره ناوه‌کیه سیڤیڵیهکانی یاخود بۆ به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی پێویست بۆ دروستکردنی چه‌ک.