ئایا وه‌رزی نه‌خۆشی مه‌لاریا تا چ ڕاده‌یه‌ک خراپ ده‌بێت؟ له‌وانه‌یه سیسته‌مێکی نوێی کۆمپیوته‌ر له‌م بواره‌دا یارمه‌تیمان بدات.
زانایان ده‌ڵێن سیسته‌مێکی نوێی باشترییان هه‌یه که پێش له‌وه‌خت ئاگاهی به ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌دات. ئه‌م سیسته‌مه توێژینه‌وه له بارودۆخه‌کانی ژینگه بۆ گه‌یشتن به دۆزینه‌وه‌کانی به‌کارده‌هێنێت.
گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا و ڕاده‌ی باران بارین کار له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌لاریا ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌که زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو بارانێکی زۆر له ناوچه‌یه‌کدا ببارێت.
مه‌لاریا به‌هۆی مشه‌خۆرێکه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه که مێشوله هه‌ڵیده‌گرێت. ئه‌م مێشولانهش هێلکه‌کانیان له ناو ئاودا داده‌نێن. له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ند ئاوی زیاتر له شوێنێکدا کۆببێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته هۆی دروست بوونی جێگای زیاتر بۆ مێشومه‌گه‌ز و زاوزێ کردنیان زیاتر ده‌بێت.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ساڵانه سه‌ده‌ها ملیۆن که‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن. هه‌روه‌ها زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س به مه‌لاریا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن که زۆربه‌یان منداڵی بچووکی ئه‌فه‌ریقین.
ئه‌م سیسته‌مه نوێیه به " دیمیته‌ر" ناوده‌برێت و توانای ده‌ست نیشانکردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌یه که مه‌لاریا تیایدا بڵاوده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی زانیارییه‌کانی ئاووهه‌وای ئه‌و وڵاتانه. ئه‌م سیسته‌مه گه‌رمای ئۆقیانوسه‌کان و پله‌ی گه‌رمای ئاستی ڕووکه‌شی سه‌ر ده‌ریاکان و ئاستی با و باران بارین ده‌پێوێت.
گۆڤاری " Nature " یاخود سروشت ڕاپۆرتێکی ده‌رباره‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه بڵاوکردۆته‌وه و ده‌ڵێت زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی که‌شوهه‌وای وڵاتی بۆستوانا له نێوان ساڵانی 1982 و 2002 دا کۆکردۆته‌وه و بۆیان ده‌رکه‌وتووه زۆربه‌ی پێشبینیه‌کان له سه‌دا 85 یان ڕاست بوون به تایبه‌تی له نیشاندانی ئه‌و ساڵانه‌ی مه‌لاریا به شێوه‌یه‌کی زۆر که‌م بڵاوده‌بێته‌وه.
له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌شدا، زانایانی به‌ریتانی وئه‌مریکی و بۆستوانی به‌شدارییان تیادا کردووه.
تم پاڵمه‌ر سه‌رۆکی تیمی ئینگه‌لته‌را له ناوه‌ندی ئه‌وروپیه‌کان بۆ ڕاگه‌یاندنی که‌ش و هه‌وا ده‌ڵێت ئه‌م سیسته‌مه کاتی زیاتر به کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌لاریا دیاری بکه‌ن و که‌می بکه‌نه‌وه.
سیسته‌مه هاوشێوه‌کانی دیکه که له هه‌ندێ له به‌شه‌کانی ئه‌فریقا به‌کارهێنراون، توانیویانه ته‌نها پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که ئاگاداری به‌رپرسان بکه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش مانای وایه که کاتی که‌مترییان بۆ خۆ ئاماده‌کردن هه‌بووه.
کاتێکیش کاتی زیاتر بۆ خۆئاماده‌کردن ده‌بێت ئه‌وا مانای وایه کاتی زیاتر بۆ دابین کردنی که‌لوپه‌له پێویسته‌کانی وه‌ک ده‌رمانه‌کانی دژ به مه‌لاریا و په‌شمه‌کی هه‌ڵگری ده‌رمانی ژه‌هراوی دژ به مێش‌و مه‌گه‌ز ده‌بێت. هه‌روه‌ها مانای وایه کاتی زیاتر بۆ داپۆشینی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و گۆم و زهلکاوهکانیان ده‌بێت که تیایدا ئاو کۆده‌بێته‌وه.
ئێستاکه ده‌زگای دیمیته‌ر "Demeter" له ووڵاتانی باشوری ئه‌فریقاش به‌کارده‌هێنرێت. سیمیان مه‌یسن له په‌یمانگای زه‌وی زانکۆی کۆڵه‌مبیا له نیۆرک به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌کات و ده‌ڵێت زانیارییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا وه‌رزی داهاتووی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌لاریا به ڕاده‌یه‌کی گه‌وره خراپ نابێت، هه‌رچه‌ندێکه پێشبینی باران بارینی زیاتر له ئاستی ئاسایی ده‌کرێت.