له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت چاره‌نوسی 10 ما‌رینزی ئه‌مریکی وونبویان دۆزیوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی دوو هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌یان که‌وتۆته ناو ئاوی که‌نداوی عه‌ده‌نه‌ی جیبۆتی له ڕۆژی هه‌ینیدا.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مریکیش ڕۆژی شه‌ممه وورده‌کاری زیاترییان ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئه‌و مارینزانه نه‌دا و ده‌ڵێن هێشتا سه‌رقاڵی ئاگادارکردنه‌وه‌ی خێزانی مارینزه‌کانن. ئه‌م جۆره ئاگاداریکردنه‌وانه‌ش ئاساییانه بۆ مردن و برینداری و ڕزگاربوان ده‌کرێت.
دوای که‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌رانه‌ی که خه‌ریکی خوله‌کانی مه‌شق و ڕاهێنان بوون له که‌نداوی عه‌ده‌نه، سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکی و فه‌ره‌نسی و ئیتالی و جیبۆتی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌کانی گه‌ڕان به شوێن ڕزگاربواندا کرد.
به پێی له‌شکری ئه‌مریکی دوو له 12 مارینزه‌کانی ناو هه‌لیکۆپته‌ره‌کان ده‌ستبه‌جێ دوا که‌وتنه خواره‌وه‌که ڕزگارکران.
تاوه‌کو ئێستاش هۆکاری که‌وتنه خواره‌وه‌که نه‌زانراوه.