کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له به‌غدا بۆته هۆی کوشتی به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو ئه‌فسه‌ری ئاسایش.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو که‌سی دیکه‌ش له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا بریندار بووه که له زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت ڕوویدا.
هه‌روه‌ها له به‌غدا، پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێکی باڵای پۆلیس له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی تری لاڕێ ڕزگاری بووه که له نزیک ئۆتۆمبیله‌که‌ی ڕوویداوه، به‌ڵام به لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌کێک کوژراوه و که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بوووه. له‌شکری ئه‌مریکیش ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ بۆته هۆی کوشتنی سه‌ربازێکی ئه‌مریکی.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه که‌وا ته‌رمی دوو که‌سی ده‌موچاو داپۆشراوییان له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه که باوه‌ڕده‌کرێت دوای ته‌قه‌لێکردنیان گیانیان له ده‌ستدابێت.
له لایه‌کی تره‌وه، کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری به‌ریتانی له باشوری عێراق گوتویه‌تی دوو کۆنتراکته‌ری مه‌قدۆنی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له نزیک شاری به‌سره ڕفێندراون.