كاربه‌ده‌ستانی پـۆڵـۆنی ده‌ڵێن ڕێـگه ناده‌ین به تیمێـكی توێژینه‌وه‌ی ئێرانی كه وه‌كو
ده‌ڵێن به ته‌مان شاندێـك بنێرن بۆ سه‌ردانی ئاووشوتز (Auschwitz) ، كه كه‌مپـێـكی نازیـیه‌كانه له كاتی جه‌نـگی جیهـانی دووه‌مدا و ناوبانـگـێـكی خراپـی هه‌یه وپـێی ده‌گوترێت كه‌مـپـی مردن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـۆڵه‌ندا سـتیفان مێـڵه‌ر گوتی، ده‌بێت وڵاته‌كه‌ی ڕێـگه به ئـ‌ێران نه‌دات لـێـكۆڵیـنه‌وه بكات له‌سه‌ر هۆلۆكوست، كه سـه‌رۆكی ئێرانی، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به ئه‌فسـانه‌یی له قه‌ڵه‌م دا.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئاووشوتز گوتی، ئه‌وانه‌ی نـكۆڵی له ڕوداوی هۆلۆكوسـت ده‌كه‌ن، ئه‌وانه بـێ ڕێـزی به قوربانـیانی ئه‌و كاره‌سـاته ده‌كه‌ن.
شـایه‌نی باسه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه هه‌ر به ته‌نـها له كه‌مـپـی ئاووشوتز گیانیان له ده‌سـت دابـێت نزیـكه‌ی یه‌ك ملیۆن مرۆڤ بـووبـێت، كه زۆربه‌یان جـوله‌كه بوون.
پـێشـتر باڵیۆزی ئـ‌ێران له پـۆرتووگال ڕایـگه‌یاند كه گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی هۆلۆكوسـت 6 ملیۆن مرۆڤ بـووبـێـت، به پـێی ئه‌وه‌ی له ئاووشوتز دیویه‌تی، وه ده‌ڵێت 15 سـاڵی ده‌وێـت بۆ سـوتاندنی ئه‌و ژماره‌یه له لاشه.