کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له میسریش بڵاوبۆته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌و باڵنده مرداربوانه‌ی له سێ ناوچه‌ی جودای میسر دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌ڵگری ڤایرۆسی H5N1 بوون. تاوه‌کو ئێستا، حاڵه‌تی تووشبوونی مرۆڤ به‌م نه‌خۆشیه له میسر ڕانه‌گه‌یاندراوه.
کابنه‌تی میسری ڕۆژی هه‌ینی کۆبونه‌ته‌وه بۆ ووتوێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێنومایانه‌ی پێویسته په‌یڕه‌و بکرێن بۆ ڕێگه گرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م په‌تایه.
هاوکات، وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی فه‌ره‌نسا رۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و مراوییه مرداربوانه ده‌که‌ن که له تاقیکردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کاندا ده‌رکه‌وت که‌وا ئه‌و په‌له‌وه‌ڕانه له‌وانه‌یه هه‌ڵگری جۆری کوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بن. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی فه‌ره‌نسا پشت ڕاستکرانه‌وه، ئه‌وا به یه‌که‌م حاڵه‌تی ڕه‌سمی ئه‌م نه‌خۆشیه کوشنده‌یه له فه‌ره‌نسا داد‌ه‌نرێت.
جێی باسه، ئه‌م ڤایرۆسه کوشنده‌یه تاوه‌کو ئێستا له باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کانی ئاسیا، ئه‌فریقا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا بڵاوبۆته‌وه.
شاره‌زایانیش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌م ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه له‌وانه‌یه گۆڕانی به سه‌ردا بێت و له نێو مرۆڤدا به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بڵاوبێته‌وه و ببێته هۆی کوشتنی ملیۆنه‌ها که‌س.