سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکا بڵ کلنتۆن ڕه‌خنه‌ی له بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه کاریکاتێرییه‌کان پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د گرتووه که بوونه هۆی به‌رپابوونی خۆپیشاندانه توندوتیژییه‌کان له لایه‌ن موسوڵمانه‌کانه‌وه.
به‌ڕێز کلنتۆن ڕۆژی هه‌ینی له ئیسلام ئاباد ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه کاریکاتێرییانه کۆک نیه که موسوڵمانانی سه‌رانسه‌ری جیهان به کفری داده‌نێنن. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و هیچ جۆره ڕه‌خنه‌یه‌کی نیه به‌رامبه‌ر به خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆیشی نیشاندا به‌رامبه‌ر به سروشتی ئه‌و توندوتیژییه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه به خۆییه‌وه دیوه.
سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکا له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی جیهان بوارێکی زۆر گرنگیان لهدهستخۆدا به‌وه‌ی ده‌یانتوانی پردێک بۆ مه‌سه‌له‌ی مشتومڕکردن له‌سه‌ر وێنه کاریکاتێرییه‌کان دابمه‌زرێنن.
هاوکات به‌ڕێز کلنتۆن ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی‌دا مۆرکرد سه‌باره‌ت به ڕێکخراوه تایبه‌ته‌که‌ی بۆ یارمه‌تیدان له به‌ره‌وپێش بردنی چاره‌سه‌رییه‌کان بۆ نه‌خۆشه‌کانی تووشبوو به ئه‌یدز و هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV.