کاربه‌ده‌ستانی ڕێکخراوی خاچی سور له فلپین ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا نزیکه‌ی 200 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 1500 که‌سی دیکه‌ش دیار نه‌ماون دوای باران بارینێکی زۆر و داڕمانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌که.
لێپرسراوان ده‌ڵێن ئه‌م داڕمانه به لایه‌نی که‌مه‌وه گوندێکی نزیک شارۆچکه‌ی سه‌ینت بێرنارد له باشوری وڵاته‌که وێران کردووه. به لایه‌نی که‌مه‌وه 36 که‌س ڕزگارکراوه و 15 ته‌رمی قوربانیان دۆزراوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌هۆی قورسی کێشی ده‌زگاکانی به‌کاری ده‌هێنن، هه‌ڵکه‌ندنی قوڕاوه‌که ئاسان نه‌بووه. زۆربه‌ی هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتنیش دوای باران بارینی شه‌و ڕاوه‌ستاوه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکاش له‌وێ ده‌ڵێت که‌شتیه‌کی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکی که له ناوچه‌که‌یه بۆ یارمه‌تیدان له هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن نیراوه.
سه‌رۆکی فلپینیش گلۆریا ئه‌رۆیۆ له‌شکری ووڵاته‌که‌ی خستۆته گه‌ڕ بۆ گه‌ڕان به شوێن ڕزگاربواندا.
جێی باسه، ئه‌م باران بارینه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه و باوه‌ڕده‌کرێت هۆکاری داڕمانی ئه‌و گونده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌که بوبێت.