بۆ یه‌كه‌م جار فه‌ره‌نسا ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ
مه‌به‌ستی چالاكی نهێنی سه‌ربازی ناوه‌كیـیه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا فیلیپ دۆست- بلازی، ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ره‌نسای گوتووه هیچ به‌رنامه‌یه‌كی سـیڤـیلی ناتوانێت جموجۆڵه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران ڕوون بكاته‌وه و گوتوشـێتی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام داوای له ئێران كردووه ئه‌و جموجۆڵانه‌ی ڕابگرێت.
له ئێرانیش عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی وتووێژكهرانی ناوه‌كی، ئه‌و گوناهباركردنهی ڕه‌تكردۆته‌وه‌و گوتویه‌تی، ئه‌و به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌ی ئێران بۆ دروسـتكردنی وزه‌ی ئه‌لیكتریكی پـێویسته و ڕه‌خنه‌شی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گرتووه به هۆی ئه‌وه‌ی پـشـێوی و ئاڵۆزكاریـیهكان زیاد ده‌كات.
ئه‌م هه‌فته‌یه ئێران ده‌ستیكرده‌وه به پـیتاندنی یۆرانیۆم وێـڕای داوای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ
ڕاگرتنی ئه‌و جۆره كاره ناوهكیـیانه. ڕووسیاش ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌و پـیتاندنهی یۆرانیۆم ڕاگه‌یاندوه له‌سه‌ر خاكی ڕووسیا وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مشـتومڕه نێونه‌ته‌وه‌یـیه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شیانی بڕیارێـكی دژی ئێران تاووتوێ بكات له مانگی ئاینده‌دا پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی دۆسـیـیه‌ی ناوه‌كی نارده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مڕۆش پـێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به تـێـكڕای ده‌نگ بڕیارێـكیان په‌سه‌ند كردووه بۆ سه‌رزه‌نشـتكردنی ئێران به‌هۆی پـێشــێـلكاری له وابهستهیـیهكانیدا به‌رامبه‌ر ڕێـكـكه‌وتنی بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ناوه‌كی.