سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوبی پشـتیوانی خۆی بۆ ئێران ده‌رده‌بڕێت له هه‌وڵه‌كانی كه
ده‌یدات بۆ په‌ره‌پـێدانی به‌رنامه ناوه‌كـیـیـه‌كه‌ی له ناو سنوری وڵاته‌كه‌یدا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوته‌بێژی په‌رله‌مانی كوبی، ڕیكاردۆ ئه‌لاركۆن پاڵپشتی خۆی ده‌ربڕی بۆ میوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی په‌رله‌مانی ئێرانی، غولام علی حه‌داد عادل له‌سه‌ر كێشه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
پـێشـتریش له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئێران ده‌ستیكرده‌وه به پـیتاندنی یۆرانیۆم به مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی سـوته‌مه‌نی ناوه‌كی، هه‌رچه‌نده فشارێـكی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئه‌م كاره هه‌یه.
حه‌داد عادل له سه‌ردانـێـكی دوو ڕۆژه‌دایه بۆ كوبا دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی ڤه‌نزوێلای كرد و سوپاسی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر پشـتیوانی بۆ مه‌سه‌له ناوه‌كیـیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
پـێشبینیش ده‌كات پـێش كۆتایی هێنانی به سه‌ردانه‌كه‌ی چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوبی، فێـلیپ پـێرێز رۆكی و جـێگری سه‌رۆك كۆمار، كارلۆس لاهی بكه‌وێت.
پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئێران ده‌ستیكرده‌وه به پـیتاندنی یۆرانیۆم به مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی سـوته‌مه‌نی ناوه‌كی، هه‌رچه‌نده فشارێـكی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئه‌م كاره هه‌یه.
شایه‌نی باسه كوبا و ڤه‌نزوێلا له دژی بڕیاره‌كه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم بوون له مه‌ڕ ڕه‌وانه‌كردنی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. وه پـێـیان وایه ئێران له ڕێنمایـیه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆم لای نه‌داوه.