وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت ئێران له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی کراوه‌یه‌دایه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دوای ئه‌وه‌ی چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی ده‌ستی پێکردۆته‌وه.
رایس ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی دانیشتنێکی کۆمیته‌یه‌کی سینات بۆ کاروباری ده‌ره‌وه گوتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش ڕوبه‌ڕوی سیاسه‌ته دوژمنکارییه‌کانی حکومه‌تی ئێران ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا به نیازه داوای یارمه‌تیه‌کی بڕی 75 ملیۆن دۆلار له کۆنگرس بکات بۆ به‌کارهێنانی له پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی ئێران.
ئه‌م پاره‌یه بۆ هه‌وڵه‌کانی زیادکردنی په‌خشی سه‌ته‌لایتی ته‌له‌فزیۆن به‌ره‌و ئێران له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکاوه و گروپی تایبه‌تی هاوبه‌شی ئه‌مریکی- ئێرانی به‌کاردێت.
خانم رایس به نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکات، له نێویاندا میسر، عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو ده‌کات.