فلیمی ڕێـگای سه‌دام به‌ره‌و دۆزه‌خ (Saddam's Road to Hell) ، له به‌رهه‌مهێنانی
گوێن ڕۆبێرتس (Gwynne Roberts).
فلیمه‌كه باس له چاره‌نووسی ئه‌و 8 هه‌زار بارزانیـیه ده‌كات كه له ساڵی 1983 ێدا بێ سه‌روشوێنكران. له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام، دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان و گوێن ڕۆبێرتس به‌یه‌كه‌وه چونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر سنووری عه‌ره‌بستانی سـعودی و هه‌ندێ شایهتیـان دۆزیوه‌ته‌وه و توانیویانه ته‌رمی 500 له‌و قوربانیـیانه بدۆزنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـكه‌وتی 13 ی شوبات له كۆنگرس كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا به مه‌به‌ستی نمایشـكردنی فلیمه‌كه.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نـگی ئه‌مریكا هومه‌ر شێخموس گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان سازكرد.
دتوانن گوێبیسـتی گفتوگۆكهبن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌كه‌ی 13 خوله‌كه.