دیبلۆماته‌كانی ئاژانـسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێن ئێران ده‌ستیكرده‌وه به
پـیتاندنی یۆرانیۆم به ئاستـێـكی بـچكۆله، كه كارێـكه سووته‌مه‌نی ناوه‌كی به‌رهه‌م ده‌هـێـنـێت كه ڕه‌نـگه بۆ دروسـتـكردنی چه‌ك یان له كارلـێـكه‌ره ناوه‌كیـیه‌كان به‌كار بهێنرێت.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاژانـسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، نه‌یانویست ناوی خۆیان ئاشـكرا بكه‌ن، ده‌ڵێن گازی یۆرانیۆم خراوه‌ته ناو چه‌ند مه‌كینه‌یه‌كه‌وه.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ده‌ستده‌كاته‌وه به پـیـتاندنی یۆرانیۆم له سه‌ر ئاستـێـكی گه‌وره له دوای ڕه‌وانه‌كردنی له لایه‌ن ئاژانـسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان بۆ ئه‌گه‌ری سزادانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئێران گفتوگۆكانی دواخست كه بڕیار بوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به پـیـتاندنی یۆرانیۆم له سه‌ر خاكی ڕووسـیا.
ڕووسیا هه‌وڵده‌دات به پلانه‌كه‌ی مه‌ترسـیه نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌كان كه‌م بكاته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕه‌نگه ئێران یۆرانیۆم به‌رهه‌م بهێنێت بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی دروسـتـكردنی وزه‌ی كاره‌بایه.