ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایـیهكهی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ست پـێدهكاتهوه، به‌ڵام هـێشـتا ڕوون
نیه ئه‌گه‌ر سه‌دام وحه‌وت كاربه‌ده‌ستی ڕژێمی پـێـشـوی عێراق له دانیشـتنه‌كانی دادگاكه ئاماده ده‌بن.
سه‌دام وهاوكاره‌كانی له دواهه‌مین دانیـشتنهكانی دادگاكه چونه ده‌ری، ده‌ڵێن ناگه‌ڕێنه‌وه تا دادوه‌ره سه‌ره‌كیـیه نوێـكه نه‌گۆڕێت. ده‌ڵێن دادور ڕه‌ئوف ڕه‌شید عه‌بدولڕه‌حمان لایه‌نی دژ به تاوانباره‌كان ده‌گرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه تیمی پارێـزهرهكانی سه‌دام گوتیان كه‌وا هه‌ڵه بوون كه پـێـشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه سه‌دام به نیازه مان بگرێت و خواردن نه‌خوات وه‌ك ناڕه‌زایـیه‌ك به‌رامبه‌ر به دادگایـیكردنه‌كه‌ی. ئێـسـتا ده‌ڵێن هیج جۆره پـیلانێـكی مانگرتن و نان نه‌خواردن له ئارادا نیه.
سه‌دام وحه‌وت كاربه‌ده‌ستی ڕژێمی پـێـشـوی عێراق به تومه‌تی كوشتنی زیاتر له 140 كه‌س دادگایی ده‌كرێن كه له شارۆچكه‌ی دجێـل له دوای هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی بۆ كوشتنی سه‌دام له ساڵی 1982 كوژراون.