له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلـێـك له شار ی سـلـێـمانی كوردستانی عێراق ڕۆژی
شه‌ممه دوو له سه‌رنشـینانی ئۆتۆمبیله‌كه گیانیان له ده‌ستدا. په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شاری سلێمانی پـێی ڕاگه‌یاندین كه یه‌ك له قوربانـیـیه‌كان كانی یاڵمازه.
كانی یاڵماز ئه‌ندامـێـكی گه‌وره‌ی پارتی كرێـكارانی كوردستان بوو، چه‌ند سـاڵـێـكه له‌و پارته جیابۆته‌وه و پارتـێـكی نوێـیان پـێـكهێنابوو به ناوی وڵاتـپـارێـزی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامـێـكی دیكه‌ی پارتی وڵاتـپـارێـزی كوردستان، سه‌بری سه‌ردار له ته‌قینه‌وه‌كه گیانی له ده‌ستداوه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی شاری سلـێمانی ده‌ڵێن، لـێـكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی شـۆرتێـكی كاره‌باوه بووه له ناو ئۆتۆمبیله‌كه و بۆته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نزینه‌كه‌ی.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وه ڕاپۆرتێـكی بۆ ناردووین و بۆ گوێـگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.