له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، زۆرترین بڕی چۆکڵێت یاخود نه‌سته‌له له ڕۆژی ڤاڵهنتاین یاخود ڕۆژی خۆشه‌ویستی دا ده‌فرۆشرێت. له‌م ڕۆژه‌دا، زیاتر له 36 ملیۆن قوتوی چۆکڵێت به دیاری ده‌درێته دۆست و خۆشه‌ویستان له ئه‌مریکادا.
کارۆڵ پیرسن له ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڕوانێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ده‌کرێت خواردنی چۆکڵێت به ڕاستی باش بێت.
توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌م دواییه نیشانیداوه که‌وا خواردنی چۆکڵێت باشه، به‌ڵام چۆکڵێتی ڕه‌ش یان تێر نه‌ک ئه‌وه‌ی که تێکه‌ڵاوی شیره یان چۆکڵێتی سپی و یاخود چۆکڵێتی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ شیردا بخۆیت.
سام ئهبولحوسن که خاوه‌نی کارگه‌یی شاکولاد چۆكڵێته له کریستاڵ ستی ویلایه‌تی ڤه‌رجینیا ده‌ڵێت: چۆکڵێتی ڕه‌شی ئێمه له سه‌دا 73 ی کۆکای ته‌واوه‌تیه.
توێژینه‌وه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا چۆکڵێتی ڕه‌ش توانای نزم کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه که تا ڕاده‌یه‌کی مام ناوه‌ند په‌ستانی خوێنی به‌رزییان هه‌یه.
توێژینه‌وه‌ی تریش هه‌یه که ده‌ڵێت چۆکڵێتی ڕه‌ش، ڕاده‌ی HDL یان کۆڵسترۆڵی باش له له‌شدا زیاد ده‌کات و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چۆکڵێتی ڕه‌ش مادده‌ی فلاڤینۆیدی تیایدایه که وا له له‌ش ده‌کاتی بڕی زیاتری یه‌که‌م ئۆکسیدی نایترۆجین دروست بکات. یه‌که‌م ئۆکسیدی نایترۆجینیش بۆرییه‌کان خوێن فراوان ده‌کات و ناهێڵێت بگیرێت.
مادده‌ی فلاڤینۆید له خوارده‌مه‌نی تری وه‌ک چا، پیاز، قه‌رنابیتی سه‌وز یان بۆکڵی، و فاسۆلیا و شه‌رابی ترێ دا هه‌یه. به‌ڵام کاکاو یاخود کۆکا که له دروستکردنی چۆکڵێت یان شوکهڵاتهی ڕه‌شدا به‌کار ده‌هێنرێت، بڕێکی ئێجگار زۆری NO ی تیادایه
پێویستیشه بڵێین، توێژینه‌وه‌کانی له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن نوێن و هێشتا زۆر شت ماوه بدۆزرێته‌وه.
زانایان هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن که‌وا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین شۆکهڵاته ڕۆژانه بخۆیت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بته‌وێت کێشی له‌ش دابه‌زێنیت. دکتۆر ده‌یڤد کاتز توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کاریگه‌ره به‌سوده‌کانی خواردنی چۆکڵێت یان شۆکهڵاتهی ڕه‌ش کردووه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر زۆری لێ بخۆیت سووده‌که‌ی نامێنێت.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆکهڵاته چه‌وری زۆری تیادایه. خواردنی زۆری شۆکهڵاتهش له‌وانه‌یه ببێته هۆی قه‌ڵه‌وی و بۆ کۆڵسترۆڵی له‌ش یاخود په‌ستانی خوێن باش نه‌بێت.