کاربه‌ده‌ستانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه ناوخۆییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا ژنێک له ئه‌نجامی توشبونی به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گومان ده‌کرێت که‌وا ژنێکی تریش هه‌ڵگری جۆری کوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بێت و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی جه‌کارتایه و ڕه‌وشی ته‌ندروستی خراپه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له ئازه‌ربه‌یجان جه‌ختیان کردۆته سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی جۆری H5N1 ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌و باڵنده مرداربوانه‌ی که له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش دۆزرابونه‌وه. ئازه‌ربه‌یجان تاوه‌کو ئێستاحاڵه‌تی نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی له مرۆڤدا ڕانه‌گه‌یاندووه.
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ڕۆژی هه‌ینی گوتی تیمێکی تایبه‌تی شاره‌زایان بۆ نایجیریا ده‌نێرێت تاوه‌کو حاڵه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه له ئه‌فریقا بدۆزنه‌وه و چاره‌سه‌رییان بکه‌ن. نایجیریا تاوه‌کو ئێستا ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشیه کوشنده‌ی له چوار کێڵگه‌دا ڕاگه‌یاندووه.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشتریش پلانی دانابوو بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ی ڤاکسینی گه‌ڕۆک له دژی نه‌خۆشی پۆڵیۆ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا . ئه‌م ئاژانسه‌ی سه‌ر به ن. ی ده‌ڵێت ئه‌م تیمه به هه‌لی ده‌زانن که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵمه‌تی کوتانه‌ی دژ به نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی ڕێگه‌گرتن له توشبون به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده به خه‌ڵکه‌كه ڕابگه‌یه‌نن.
تاوه‌کو ئێستا ئه‌نفلۆنزای باڵنده نزیکه‌ی 90 که‌سی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و چین و تورکیا کوشتووه له‌وه‌ته‌ی که له ساڵی 2003 دا سه‌ری هه‌ڵداوه.