کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له عێراق ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌که‌ی پانزده‌ی مانگی دیسه‌مبه‌ریی رابردووی مۆرکردووه و جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که پارته سه‌ره‌کیه‌کانی شیعه‌کان زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان بردۆته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لایه‌ن عه‌بدول لامی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق بڵاو کرایه‌وه و ئاکامه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که جه‌ختی له‌سه‌ر کرایه‌وه که تیایدا هاوپه‌یمانی یه‌کگرتووی عێراقی شیعه‌کان 128 کورسی و هاوپه‌یمانی کوردستان 53 کورسی و به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی سونه‌کان 44 کورسی له کۆی 275 کورسیان بردۆته‌وه.
به پێی ده‌ستوری عێراقی، په‌رله‌مانی نوێ ده‌بێت له ماوه‌ی 15 ڕۆژی داهاتوودا پێک بهێنرێت.
هاوکات، به لایه‌نی که‌مه‌وه 8 که‌س کوژراوه و 20 که‌سی دیه بریندار بوو کاتێک که ئۆتۆمبیلێک له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار که جل‌وبه‌رگی فه‌رمی له‌شکری عێراقیان له‌به‌ردا بووه ڕێبه‌ری ئاینی سونه‌کان (عبدولخه‌لیل داود) یان له ماڵه‌که‌ی خۆی له به‌غدا فڕاندووه.