ڕۆژی پێنج شه‌ممه له پاکستان ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی ڕوویدا که ئاشکرابوو ئامانجه‌که‌ی موسوڵمانه شیعه‌کان بوو. دوا به دوای ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه‌ش که به‌ڕێوه چوون، به لایه‌نی که‌مه‌وه 27 که‌س گیانیان له ده‌ستدا و 40 که‌سی دیکه بریندار بوون.
پۆلیس و ڕێبه‌رانی ئاینی شیعه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و بۆمبه ڕۆژی پێنج شه‌ممه له نزیک قه‌ره‌باڵغیه‌کی زۆری مه‌راسیمی عاشورای شیعه‌کان له شارۆچکه‌ی هانگوی باکوری خۆرئاوای وڵات ته‌قیوه‌ته‌وه. ته‌قینه‌وه‌که خۆی بۆته هۆی له ده‌ستدانی 23 که‌س.
دوا به دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش ده‌نگی ته‌قه‌کردن هاتووه و هه‌ندێک له گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن زیاتر له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه و له ئاکامی ئه‌و ته‌قه‌کردنانه‌ی دواییدا 4 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن شیعه‌کان به‌م ڕووداوه توڕه بوون و به ناو شاره‌که‌دا خۆپیشاندانیان سازکردووه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌و شاره‌ی که ته‌نها 200 کم له ئیسلام ئاباده‌وه دووره. ده‌ستبه‌جێ سه‌رباز و هێزی مه‌ده‌نی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخه‌که نێراوه و ڕێبه‌رانی ئاینیش له مزگه‌وته شیعه و سونه‌کانه‌وه داوای ئارامی و دوورخستنه‌وه له توندوتیژییان کردووه.
عاشورا بۆنه‌یه‌کی ئاینیه تایبه‌ته به یادی شه‌هیدبوونی کوڕه‌زای پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان موحه‌ممه‌د له میانه‌ی جه‌نگێک که له شاری که‌ربه‌لای ئێستای عێراق له حه‌وت چه‌رخ له‌مه‌وبه‌ر ڕوویداوه. کۆچی دوایی ئیمامی حوسه‌ین بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌که‌به‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی نێوان موسوڵمانه سونه و شیعه‌کان.
جێی باسه، به‌شی زۆری موسوڵمانه‌کانی پاکستان سونه‌ن.