کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا 17 که‌س له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ئه‌سته‌نبول بریندار ده‌بن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ئینته‌رنێت کافێ یه‌کی نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیسی ناوچه‌ی بایرامپاسا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه. شه‌ش له برینداره‌کان ئه‌فسه‌ری پۆلیسن.
ئاژانسی هه‌واڵی فرات نیوس بنکه له هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت گروپێکی توندڕه‌وی کورده‌کان به ناوی داڵه‌کانی ئازادی کوردستان به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه نیشانداوه. ئه‌م گروپه ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه‌یان له دژی هێشتنه‌وه‌ی ڕێبه‌ری پێشووی په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له زیندان، ئه‌نجامداوه که گوایا له‌م ماوه‌یه‌کی دواییدا جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه و پارێزه‌ره‌کانی ده‌ڵێن ڕه‌وشی ته‌ندروستی خراپه.
ئه‌و گروپه پێشتریش به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ندین تهقینهوهتی له تورکیا نیشانداوه. ده‌سه‌ڵاتداران باوه‌ڕده‌که‌ن ئه‌م گروپه نوێیه په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستان، په‌که‌که، وه هه‌بێت.