سه‌رۆک بوش له‌گه‌ڵ شاعه‌بدوڵای ئوردن له کۆشکی سپی کۆبۆوه.
سه‌رۆک گوتی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی به‌سود و باشیان هه‌بووه و تیایدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر عێراق و ئێران و هه‌رێمی فه‌له‌ستینیه‌کان کردووه.
شا عه‌بدوڵاش ووتوێژه‌کانی به به‌سود و به‌رهه‌مدار وه‌سف کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به خواستی سه‌رۆک بوش بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و جێگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌ردوو سه‌رکرده ڕه‌خنه‌یان له‌و کاره توندوتیژییانه گرت که دوا به دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی کاریکاتێر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان موحه‌ممه‌د به‌رپا بوون و هاوکاتیش بانگه‌شه‌ی ڕێزگرتنیان له هه‌موو ئاینه‌کان گرت.