ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ئاسایشی ناوچه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا و شاری پیرۆزی که‌ربه‌لایان توند کردووه که بڕیاره له‌وێ موسوڵمانه شیعه‌کان بۆ مه‌راسیمی عاشورا کۆببنه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان پێشبینی ده‌که‌ن دوو ملیۆن حاجی به‌شداری مه‌راسیمی عاشورای ڕۆژی پێنج شه‌ممه بکه‌ن که تیایدا یادی شه‌هیدبوونی ئیمامی حوسه‌ین له حه‌وت چه‌رخ له‌مه‌وبه‌ردا ده‌که‌نه‌وه.
سه‌ربازه‌کانی هێزی له‌شکری حکومه‌تی عێراقی ڕێگه‌یان له چونه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل بۆ ناو شاری که‌ربه‌لا قه‌ده‌غه‌کردووه و ئه‌و حاجیانه‌ش ده‌پشکنن که ده‌گه‌نه شاره‌که.
پۆلیسیش له به‌غدا ئاسایشی له ناوچه‌ی کازمیه توند کردووه و ئه‌مه‌ش شوێنێکی تری پیرۆزی شیعه‌کانه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ئاینیان. هه‌روه‌ها خالی پشکنینیش له چوارده‌وری شاره‌که‌دا دانراوه.
سه‌رباری ئه‌م توند کردنه‌ی ڕه‌وشی ئاسایش، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق له هێرشێکی بۆمب ته‌قینه‌وه له به‌غدا ڕزگاری بووه که تیایدا 3 که‌س برینداربوون.