لێپرسراوانی دادی ئه‌ڵمانی پیاوێکی کوردی عێراق تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی که پاره‌ی بۆ یاخیبوانی وڵاته‌که‌ی له ئه‌ڵمانیا کۆکردۆته‌وه
گومان‌لێکراو به فه‌رهاد کانه‌بی ناسراوه و تاوانبارکراوه به‌وه‌ی که پشتیوانی له گروپی ئه‌نسار ئه‌لسونه ده‌کات که ئه‌مانیش گروپێکن په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
لێپرسراوان باوه‌ڕده‌که‌ن که ئه‌م کورده ته‌مه‌ن 34 ساڵه پاره‌ی بۆ گروپی ناوبراو کۆکردۆته‌وه و له نزیکه‌وه کاری له‌گه‌ڵ ئه‌و پیلانگێڕانهدا کردووه که هه‌وڵی کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراقی ئه‌یاد عهلاوییان دابوو له میانه‌ی سه‌ردانێکیدا بۆ به‌رلین له ساڵی 2004 دا.
له لایه‌کی تره‌وه، دادگایه‌کی ئه‌ڵمانی ڕۆژی سێشه‌ممه فه‌رمانی ئازادکردنی پیاوێکی مهراکشیدا که له ساڵی ڕابردوودا به ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی تاوانبار کرابوو. مونیر ئهلموتهسهدیق له‌گه‌ڵ سێ له هاوڕێکانی تاوانبارکرابوون به‌وه‌ی که به‌رپرسی ئه‌نجامدانی هێرشی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ری سالی 2001 ی تیرۆرستان بووه له دژی ئه‌مریکا.