لێکۆڵه‌ره‌وانی ئوستورالی کۆمپانیای به‌رهه‌می کانزایی BHP بڵتۆن یان تاوانبار کردووه به‌وه‌ی که له ساڵی 1996 هه‌وڵی ڕازی بوونی ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ینیان داوه به‌وه‌ی که که‌شتیه‌کی پڕ له به‌رهه‌می گه‌نم و جۆیان بۆ عێراق ناردووه.
کاربه‌ده‌ستان ڕۆژی سێشه‌ممه به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی کۆمپانیای BHP تاوانبار کرد و بڕیاره بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگایی له‌سه‌ر ئه‌و کاره گه‌نده‌ڵیانه بانگ بکرێن که له به‌رنامه‌ی خۆراک به‌رامبه‌ر به نه‌وتی ن. ی بۆ عێراق ئه‌نجامیان داوه.
لێکۆڵه‌ره‌وانی ئوستورالی ده‌ڵێن ئه‌م کۆمپانیایه ئه‌م کاره‌ی کردووه به مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی نه‌وتی خام له عێراق، به‌ڵام کۆمپانیاکه به یارمه‌تیه‌کی مرۆییانه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تیه‌کانی عێراقیه برسیه‌کان ناردویانه.
جێی باسه، کۆمپانیاکه هیچ تێبینیه‌کی نوێی نه‌داوه و بڕیاره خۆی سه‌ربه‌خۆیانه لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام بدات.