سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پـیران داوای كرد له
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سزای توند به‌سه‌ر ئێران‌دا بسـه‌پـێـنـێـت ئه‌گه‌ر پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه و ڕێكـكه‌وتنـنامه‌ی چه‌ك داماڵین نه‌بـێـت. سیناتۆر ڕیچارد لوگه‌ر ئه‌م تـێـبیـنیانه‌ی دا له میانه‌ی گوته‌كه‌ی بۆ باڵیۆزه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان له نیویۆرك.
ڕۆژی دووشه‌ممه سـیناتۆر لوگه‌ر كه ئه‌ندامـێـكی چالاكی پارتی كۆماریـیه له ئه‌نجومه‌نی پـیران، دووباره‌ی كرده‌وه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه وڵاته یه‌كـگرتووه‌كان ڕێــگای دیبلۆماسی په‌سـه‌ند ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران. ئه‌م لـێدوانانه‌ی دا دوای دوو ڕۆژ له ده‌نـگدانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ ڕه‌وانه‌كردنی كـێـشه‌كه بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ده‌بێت جیهان وه‌ڵامی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌بـێـت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی چه‌ك داماڵین پـێـشـێـل ده‌كه‌ن. گوتیشی، دواخـستنی جێـبه‌جێـكردنی بڕیاره‌كان به مانگان و سـاڵان وه‌ك ئه‌وه وایه هیـچ بڕیارێـكت نه‌دابـێت. بۆیه ئه‌گه‌ر ئـ‌ێران گوێ‌ڕایه‌ڵی ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌كان نه‌بێت ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سزای توند و پابه‌ندی به سه‌ریدا بسـه‌پـێـنـێت. شـكـست هێنان له ئه‌نجامدانی ئه‌مه چه‌ندین زیان به ڕاسـتـگۆیی هه‌وڵی دیبلۆماسـی ده‌گه‌یه‌نێت و گومان ده‌خاته سه‌ر ڕاسـتـگۆیی پابه‌ندبوونی جیهان به كۆنتڕۆڵـكردنی بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی. سـستی پـێـشو له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌رفه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاری سه‌ربازی زیاد ده‌كات و ڕه‌نـگه پـێـشــبڕكـێـی چه‌كـسازی له ناوچه‌كه ده‌ستـپـێبكات.
ئه‌م لـێدوانانه‌ی به‌ڕێز لوگه‌ر هات له كاتـێـكدا سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
كۆفی ئه‌نان له دوبه‌ی داوای دیبلۆماسـیـیه‌تـێـكی زیاتری ده‌كرد بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیـیانه‌ی هاتۆته كایه‌وه به هۆی چالاكـیـیه ناوه‌كـیـیه‌كانی ئێران. گوتیـشی بڕیاری ڕه‌وانه‌كردنی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له لایه‌ن ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه مانای " كۆتایی ڕێـگاكه نیه". هه‌روه‌ها تارانیشی هاندا هه‌نگاوی وا بنـێت كه متمانه‌ی IAEA په‌یدا بكات پـێش ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی بدات به ئه‌نجومه‌ن، كه توانای هه‌یه سزای ئابوری و سیاسی به‌سه‌ردا بسـه‌پێـنـێت.
له هه‌مان كاتدا نوێنه‌ری چین له نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان گوتی وڵاته‌كه‌ی له ڕوانـگه‌ی
پـه‌یڕه‌ویـیه‌وه له دژی سه‌پاندنی سزاكان ده‌مێنـێـته‌وه. باڵیۆز وانگ گوانگیا، گوتی هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه‌ی IAEA پاڵپشتی گیرا، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێان وایه كاری دیبلۆماسی باشترین چاره‌سه‌ره.
به‌ڵام وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نـگاری بوونه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه حكومه‌تی تاران به IAEA ڕاگه‌یاند كه كۆتایی بهێنێت به پشـكـنینه كتوپـڕه‌كانی بۆ بنكه سه‌ربازیـیه‌كانی له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباته‌وه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیش گوتی، ئه‌م داوایه‌ی ئێران هات وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر ڕه‌وانه كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.