ئه‌م گوتاره دیدوبۆچونێکه له واشنتۆنه‌وه:
به پـێی ڕاپـۆرتی ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی ڕابوردوو ڕێزدانان بۆ
مافه سه‌ره‌تایـیه‌كان له ئێران‌دا به تایبه‌تی ئازادی بیروباوه‌ڕ، به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و خراپـی ڕۆیشـتووه. دواهه‌مین ڕاپـۆرتی ئه‌و گروپه ده‌ڵێت، كه له‌گه‌ڵ داخسـتنی ڕۆژنامه‌كانی سه‌ربه‌خۆ و پـێشگرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڕاپـۆرته‌كانی سه‌باره‌ت به پـێـشـێـلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕه‌فتاری ده‌رحه‌ق به گیراوه‌كان له زیندانه‌كانی ئێران خراپـتر بووه.
چالاكیخوازێـكی بواری مافه‌كانی مرۆڤی ئێران كه تووشی ئازار هاتووه، ڕوئیا تلوعیـیه و ناوبراو سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری مانـگانه‌ی ڕاسان بوو كهئـێـستا قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌و خانمه وه‌كو دانیشتویهكی شاری سنه له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2005 دهستـگیركرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی خۆپـیشاندانهكان له دژی كوشتنی شـوانهی قادری سه‌ری هـهڵدا كه كوردێـكی گه‌نجی چالاكی سـیاسی ئێران بوو.
خانمی ڕوئیا تلوعی له وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌و به تاوانی ڕێـكـخستنی خۆپـیشـاندانه‌كانی دژی حكومه‌ت گیرا و 66 ڕۆژیان له زیندان كرد كه 17 ڕۆژیان له زیندانی تاكه كه‌سیدا بووه.
خانمی تلوعی باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن له لایه‌ن كهسـێـكهوه خراوه‌ته ژێر پـرسـیارهوه، هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و لـێـیدراوه.
خانمی تلوعی ده‌ڵێت كه دوای چه‌ند ڕۆژ ئه‌شـكه‌نجه و لێدان، ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران هه‌ڕه‌شه‌یان لێـكرد كه منداڵه‌كانی دههـێنه زیندان و به زیندویی دهیانسووتـێـنن.
ئه‌و خانمه ده‌ڵـێت به‌و جۆره ڕه‌فتاره‌ی كه له‌گه‌ڵ منیان ده‌كرد گومانم نه‌بوو كه ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان له ده‌ستدێت. خانم تلوعی ڕازی بوو نووسراوه‌یه‌كی دانپـیـاهـێنان له پێش كامێرا بـخوێنـێـتهوه.
له مانگی 10ی سـاڵی پار خانمی تلوعی به دانی كه‌فیل بۆ ڕاگرتنی دادگاكه‌ی ئازادكرا. ئه‌و خانمه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له ئێران هه‌ڵهاتوون و ئـێـسـتاش له وڵاتـێـكی نه‌زانراودا ده‌ژی.
ڕوداوه‌كانی وه‌ك خانمی تلوعی نیشان ده‌ده‌ن كه بۆچی سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش له‌م دواییانه‌دا، ئێران وه‌ك وڵاتـێـك دادهنـێت كه له لایه‌ن تاقـمـێـكی مه‌لاوه به بارمته گیراون كه‌خه‌ڵكی خۆی سه‌ركوت ده‌كات.
به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت، وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه خه‌ڵـكی ئێران له بیر ده‌كات و نه ئه‌وكه‌سانه‌ش كه له دیكـتاتۆریـیهتدا ده‌ژین. چونكه داخوازی دادوه‌ری و ئاشتی ئه‌م جیهانه پـێویستی به ئازادی ئه‌وان هه‌یه.