ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم، ڕۆژی شه‌ممه ڕه‌زامه‌ندیان
پـیـشـاندا له سه‌ر ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی ناوه‌كی ئێران كه مشـتومڕی له سه‌ره بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان. به‌ڵام هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك پـێـشبینی ناكرێت تا مانگی داهاتوو.
ئه‌و بڕیاره كه ئه‌وروپـیـیه‌كان له پـشـتیهوهن بۆ ڕاپـێچكردنی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، پـشتـگیری لێ كرا له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له وڵاته یه‌كـگرتووه‌كان و چین و ڕووسیا پـێش ئه‌وه‌ی پشـتیوانی زۆرینه‌ی هه‌ر 35 ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم (IAEA) به‌ده‌ست بـهـێـنـێت.
مشتومڕه دیبلۆماتیـیه‌كان كۆتایی پێهات له پاش ئه‌وه‌ی میسر توانی بهندێـك زیاد بكات بۆ بڕیاره‌كه ئه‌ویش، داخوازی ده‌كات ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تاڵ بێت له چه‌كی ناوه‌كی.
ئاژانسی چاودێری ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان، داوا له ئێران ده‌كات به ڕوونی ئه‌و به‌شانه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كه له‌وانه‌یه بۆ بهكارهـێنانی سه‌ربازی بێت ئاشـكرا بكات.
گرێـگوری شۆڵت، باڵیۆزی ئه‌مریكا له IAEA گوتی، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ئێران به ڕاستی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری بكات ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كانی.
له درێژه‌ی گوته‌كانی به‌ڕێز گرێـگوری شۆڵت گوتی،" پـێویستمان به بهرامبهرێـكه ئاماده‌ی دانوستاندنی هه‌بێت و هیوادارین به ڕه‌وانه‌كردنی دۆسـیـیهكه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له شـێوازی مامه‌ڵه‌كردنه‌كه بگۆڕین و ڕه‌نگه ئه‌مه وایان لێ بكات(واته ئێرانیـیه‌كان) د‌رك به‌وه بكه‌ن كه ده‌بێت به گیانـێـكی هه‌ست به پـرسیارێـتیهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانوستاندنهكاندا بكه‌ن له بری دروستكردنی ته‌مومژی دیبلۆماتی".
نوێنه‌ره دیبلۆماتهكه گوتی ڕه‌وانه كردنی دۆسـیـیهكه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش قۆناغـێـكی نوێـی دیبلۆماسیـیه و ئێران بواری له به‌رده‌مدا هه‌یه تا پابه‌ندی بڕیاره‌كان بێت پـێـش ده‌ستپـێـكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له مانگی ئاینده‌دا.
به‌ڵام له به‌یانـنامه‌یه‌كی نوسراودا بۆ IAEA سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، عه‌لی لاریجانی گوتی، ئه‌م جموجۆڵه دوا فو بوو بكرێت له متمانه‌یه‌تی له نێوان ئێران و IAEA وه به ته‌واوه‌تی نایـهـێڵێت.
ئێران ده‌ڵێت، پابه‌ندی یاساكانی په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌بێت له‌مه‌ڕ ڕاگرتنی هاوكاریـیه ئارهزومهندانهكهی له‌گه‌ڵ IAEA . وه ده‌ستده‌كاته‌وه به چالاكـیـیه‌كانی بۆ پـیتاندنی ته‌واو.
پـشكنه‌رانی IAEA ده‌ڵێن له ئێستاوه چاودێریكردنیان بۆ توانا ناوه‌كـیـیه‌كانی ئێران سنوردار ده‌بێت.
تاران ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی كه پـێی ده‌ڵێت" توێژینه‌وه‌ی ناوه‌كی گچكه" و سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ی مافی خۆیه‌تی ببێته خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیایی ناوه‌كی.
هه‌روه‌ها ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پلانه‌كه‌ی ڕووسیا كه بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده له مۆسكۆ ساز بكرێت.