ئاژانسی چاودێری ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ڕۆژی
شه‌ممه بڕیار بدات له‌سه‌ر ڕه‌وانه كردنی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه گومان لێـكراوه‌كه‌ی.
له ڤیـیه‌نا ده‌نگدانی 35 وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم كه بڕیار بوو ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام بدرێت دواخرا. ئه‌م دواخستنه هات دوای ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كان له دژی جموجۆڵه‌كانی دوا خوله‌كی میسر وه‌ستا. میسر ده‌یویست ڕێـك بكه‌ون له سه‌ر داماڵینی چه‌كی ناوه‌كی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌م جموجۆڵه دیار بوو به مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر ئیسرائیله تا ده‌ست له جبه‌خانه ناوه‌كیـیه گومان لێـكراوه‌كه‌ی هه‌ڵبـگرێت.
نوێنه‌رانی كه ئاشنای دۆخه‌كه‌ن ده‌ڵێن بریتانیا وفه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، كه ڕه‌شنووسی بڕیاره‌كه‌یان ئاماده كردووه له دژی ئێران، تا كاتـێـكی دره‌نگی شه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون چاره‌سه‌رێـك بدۆزنه‌وه بۆ ناكۆكیه‌كه‌ی نێوان واشنتۆن و قاهیره.
دیبلۆماته‌كان ده‌ڵێن له‌وه ده‌چـێت زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ئاماده‌بن پشتیوانی له بڕیاره‌كه بكه‌ن.
حكومه‌ته ڕۆژئاوایـیه‌كان ئێران به هه‌وڵی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن. وه ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشـتیـیه.
بۆ قسه‌كردن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر، شاره‌زا له بواری زانستی سیاسی‌دا ساز كرد.