له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له ماوه‌ی 14 مانگی ڕابردوودا، زیاتر له 5800 كه‌س له عێراق كوژراون و یان بریندار بوون كه زۆربه‌یان كه‌سانی عێراقی سیڤیڵ بوون.
ئاماره نوێیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی ڕاده‌گه‌یه‌نیت كه‌وا زیاتر له 3100 عێراقی سیڤیڵ له نێو ئه‌و قوربانیانه‌ی 14 هه‌فته‌ی ڕابردوودا بوون.
هه‌ر له هه‌مان ماوه‌دا، زیاتر له 1500 پۆلیس و سه‌ربازی عێراقی كوژراون یان برینداربوون. هه‌روه‌ها 1100 ئه‌ندامی له‌شكری فره ڕه‌گه‌ز و ئه‌مریكیش گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌م ئاماره‌ش ئه‌و ڕاپۆرتانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه عێراقیه سیڤیڵیه‌كان ڕۆژانه زۆرترین زیانه‌كانی ڕووداوه توند و تیژییه‌كانی ووڵاته‌كه.