كاربه‌ده‌ستانی میسری ده‌ڵێن ده‌یان ته‌رمی سه‌رنشینی ئه‌و كه‌شتیه دۆزراوه‌ته‌وه كه شه‌وی هه‌ینی له ده‌ریای سور نوقم بووه. كه‌شتیه‌كه‌ش باوه‌ڕده‌كرێت 1،300 كه‌سی تیادا بووبێت.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له دره‌نگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه، كه‌شتیه‌كه پاش ماوه‌یه‌كی كورت له به‌جێ هێشتنی به‌نده‌ری دوبه له خۆرئاوای عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌سه‌ر شاشه‌ی رادار دیار نه‌ماوه. كه‌شتیه‌كه‌ش بڕیاربووه ڕۆژی هه‌ینی بگاته به‌نده‌ری سهفاگهی باشوری میسر، به‌ڵام نه‌گه‌یشت.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی فریاگوزاری تاوه‌كو ئێستا ته‌رمی 12 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی هێزی ده‌ریایش ده‌ڵێن میسر چوار یه‌كه‌ی میسری به كه‌شتی و به‌له‌م چونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی فریاكه‌وتن. به‌ریتانیاش كه‌شتی جه‌نگی بۆ هه‌مان ناوچه ڕه‌وانه كردووه.
تاوه‌كو ئێستاش، هۆكاری نوقم بوونی كه‌شتیه‌كه ئاشكرا نیه و كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه كه‌شوهه‌وای سه‌خت و به‌رزی شه‌پۆلی ئاوی ده‌ریا بووبێته هۆی ڕوودانی ئه‌م نوقم بوونه.